زرێبار هەورامی پێشكەشكاری پێشووی كەناڵی ئێن ئار تی كە ئێستا خانمە بازرگانێكی دیار و ناسراوە، وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە بووتە جێگەی سەرسامی هەزاران لە هەوادارانی
زرێبار هەورامی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە نوسیوویەتی "تۆ مەزنترین شت بووی، و ئێستا تەنها یادەوەریەکی، دەبێت وازت لێ بهێنم".
زرێبار هەورامی ساڵی 1993 لە قەدیل لەدایك بووە و وەك بێژەرەی هەواڵ لە كەناڵی (NRT) دەركەوت، بەڵام چەند مانگێك پێش ئێستا وازی لە بێژەری هێنا و كاریگەیەكی تایبەتی دوورینی جل و بەرگی سەربازی دامەزراند.