"گەورەترین ئەمانەتەكەی" شیفا گەردی گەڕێنرایەوە

پێشكەشكاری دیاری كەناڵی رووداو، فواد رەحیم لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی بڵاوكردوەتەوە‌و چەند دێرێك سەبارەت بە شیفا گەردی كچە رۆژنامەنوسە شەهیدەكەی رووداو دەنوسێت.

فواد بە بڵاوكردنەوە وێنەكە دەنوسێت:  ئەمە مایکی شەهید شیفا گەردی و هێدفۆنی یونس مستەفای وێنەگرمانن کە لە شوێنی تەقینەوەکە جێ مابوون و ئەمڕۆ سیداد لەشکری هاوکاری بەجەرگەم، گەورەترین ئەمانەتەکەی شەهید شیفای بۆ هێناینەوە

شیفا گەردی رۆژنامەنووسی دیاری رووداو دوێنی ٢/٢٥ لە کاتی رووماڵکردنی شەڕی هێزە عێراقییەکان لە دژی داعش لە موسڵ، بۆمبێک پیایدا تەقیەوەو شەهیدبوو.




AM:11:43:28/02/2017