بەوێنە دایكی راستەقینەی دەنیز ببینە.. یەكێك لە ئەكتەرەكانی دراماكەیە

ئێرڤین باران بچوکترین ئەکتەری ناو درامای عەشقی شێتانەیە کە رۆڵی دەنیزی کچی نیهان و کەمال دەگێڕێت کەچی لە راستیدا کچی خانمێکی دیکەیە و کە لەناو کاستی پشت کامێرەوە ئیش دەکات.

لەیلا کۆشتامان ژنێکی تورکە و دایکی راستەقینەی دەنیزی مناڵی ناو دراماکەیە و خۆشی بەهۆی بەشداریرکردنی کچەکەی بووەتە یەکێک لە کارکەرەکانی ناو دراماکە و ئیشی چاودێریکردنی مناڵەکەیە و لە زۆربەی ئەو دیمەنانەی کە مناڵەکە تیایدایە دایکیشی لە نزیکەوەیە و جوڵەی لەگەڵ دەکات و تا مناڵەکە هەست بە غەریبی نەکات و بتوانێن رۆڵەکەی بەرجەستە بکات، بەڵام ئەمە زۆربەی بینەرەکان نازانن کە هۆکاری ئارام مانەوەی مناڵەکە دایکیەتی.

ئێرڤین کە خەریکە تەمەنی دەبێتە یەک ساڵ بەناوبانگترین منداڵی تورکیایە ئەوەش پاش رۆڵ گێران لەم زنجیرەیەدا و ئێستاش پەرەی ئەم مناڵە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نزیکەی نیو ملیۆن هەواداری هەیە.



PM:04:18:20/03/2017