"خەڵاتی ڤیستیڤاڵی نەورۆزی بردەوە"
کچەزا شۆخوشەنگەکەی سەدام حسێنت بینیوە؟؟ باوەڕ بە جوانییەکەی ناکەیت

ئەمڕۆ دوایین رۆژی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی داستانی کەرامە و جەژنی نەورۆزە لە عەممانی پایتەختی ئوردن، بەڕێوەچوو، کچە زایەکی سەدامیش پێشبڕکێکەی بردەوە.

ئەمڕۆ لە شاری عەمان بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی قەندیل ڤیستیڤاڵەکە بەڕێوەچوو، نمایشکارانی وڵاتانی جیاواز جلوبەرگی کوردی و جلوبەرگی مۆدەیان نمایشدەکرد، چەند نمایشکارێکی کورد و عەرەبیش لەوێ بوون.

هەروەها هونەرمەند دیانا کەرەزۆن و شاجوانی کوردستانیش بۆ ساڵی ٢٠١٦ لەوێ ئامادە بوون.

بەنان نەوەی سەددام حوسێنە، کچی رەغدە و لە دوبەی دەژی، ئێستا دیزاینەری جلوبەرگە، لە رێورەسمەکەدا خەڵاتی باشترین دیزاینەری گەنجی بەدەستهێنا.

بەنان حوسێن کامل، کچەزای سەدام بە ڕووداوی وتووە "کرنگترین شت بۆ من ئەوەیە کە کارێک ئەنجامبدەم کە خۆم دەمەوێت و حەزی پێدەکەم. ئەو کارە من بە ویست و خۆشەویستییەوە دروستم کرد، ئێمە هەموومان یەکسانین، هیچ جیاوازییەک لەنێوانماندا نییە، کورد، شیعە و سوننە. من دوو خەونم هەیە، یەکەم کارەکەمە و دووەم دەمەوێت عێراق بگەڕێتەوە دۆخی جارانی و یەکدەست بێت".
.



PM:05:52:20/03/2017