هونه‌رمه‌ند
عه‌ینه‌دین لە میانی بەرنامەیەکدا ئاشکرایکرد ٥ جار هاوسەرگیری کردووە و له كاتى باسكردن له خێزانى یه‌كه‌مى ده‌ستى
كرد به گریان.
هونه‌رمه‌ند
عه‌ینه‌دین لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی ئێوارەی ئێن ئاڕ تی دوو باسی لە هاوسەری یەکەمی کردوو ئاماژەی بۆ ئەوە
کرد له ژیاندا كه شتێكت هه‌بێت تا له ده‌ستى نه‌دات قه‌درى نازانێت، به
هۆنراوه‌یه‌ك روو له هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌كات به‌گریانه‌وه ده‌ڵێت ( ئازیز ئه‌م
كاره‌ت بێوه‌فایى بوو،ئێمه قه‌رارمان كه‌ى جیایى بوو،هاوڕێكه‌ى 29 ساڵ ته‌مه‌نم،
تۆ له ژێر گڵبى من كوا پێبكه‌نم). هەروەها هیواى خواست هاوسه‌ره‌كه‌ى ئێستا وه‌ك
هاوسه‌رى یه‌كه‌م به‌جێنه‌هێڵێت بهىوهفا بێت له‌گه‌ڵى پێكه‌وه بمرن.
ئه‌و
هونه‌رمه‌نده ئاشكراى كرد له ژیانیدا پێنج جار هاوسه‌گیرى كردووه ده‌شڵێت من له‌به‌ر
ئه‌وه‌ى كه‌سێكى میوانداربووم هاوسه‌رى یه‌كه‌میشم وه‌ك خۆم نابینا بوو ناچار بووم
ئه‌و هاوسهگیریانه بكه‌م.
هونه‌رمه‌ند
عه‌ینه‌دین له‌دایك بووى ساڵى ١٩٦٠، یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده میللیه ناسراوه‌كانى
كوردستان