خانمە پێشکەشکارە جوانەکەی NRT لەسەر دەریا دەرکەوت

نورهان خان، خانمە پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی عەرەبی، ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە وەک دەردەکەوێت لە سەر یەختێکی بچوکە لە تورکیا و ماچ بۆ هەودارانی هەڵئەیات

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، خانمە پێشکەشکاری شۆخوشەنگی کەناڵی ئێن ئاڕ تی عەرەبی ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە وەک دەردەکەوێت لە سەر یەختێکە لە دەریایەکی وڵاتی تورکیا و نوسیویەتی ئێوارەتان باش خۆشەویستانم.

پێشتر نورهان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕوونکردنەوەکەیەکی سەبارەت بە ڕەچەڵەکی خۆی داوەو ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن کورد بێت و دەڵێت من بە ڕەچەڵەک عەرەبم

ئەکتەر و پێشکەشکاری عیراقی (نورهان خان) کە لە ئێستادا لە شاری سلێمانی کاری میدیایی دەکات ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە دەربارەی ڕەچەڵەکەکەی.

نورهان جگە لە کاری پێشکەشکاری، کاری نواندن دەکات دەڵێت "هەر بۆ ڕونکردنەوەتان من عێراقیم و خەڵکی بەغدادی عەرەبیم و من کورد نیم بەڵام لەلایی منەوە هیچ جیاوازیەک نییە هەمومان عێراقین، بەس من لە کوردستان دەژیم."

نورهان کە خۆی وەک چالاکوانێک و ئەکتەرێک دەناسێنێت و خاوەن بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنییە لە یەکێک لە کەناڵەکانی سلێمانی لە ڕونکردنەویەکدا کە لە پەڕەکەیدا بڵاویکردۆتەوە دەڵێت: هەر بۆ ڕونکردنەوەتان من عێراقیم و خەڵکی بەغدادی عەرەبیم و من کورد نیم بەڵام لەلایی منەوە هیچ جیاوازیەک نییە هەمومان عێراقین، بەس من لە کوردستان دەژیم.

ئەو پێشكەشكارە باس لەوە دەكات كە لە منداڵییەوە حەزی لە كاری هونەری نواندن بووە و لاسایی ئەكتەرەكانی كردۆتەوە، تا بەشداری چەند فیلم و كارێكی هونەری كردووە.

سەبارەت بە بونی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ كەسێكدا نورهان خان دەڵێت "من خۆشەویستم نییە و بونی پیاو لە شتە گرنگ و سەرەتاییەكانم نییە".

سەبارەت بە مەرجەكانی بۆ ئەو كەسەی دێتە ژیانییەوە نورهان مەرجی ئەوەیە كە ڕاستەوخۆی پێوە پەیوەست بێت و كاتی خۆی لەگەڵدا نەباتەسەر.



PM:06:21:20/03/2017