هەواڵ عوسمان: سەیران ناکەم

هەواڵ عوسمان، ئەکتەری بەناوبانگی کورد، ئاشکرای دەکات بەهۆی کۆچی دوایی باوکییەوە ئەمساڵ لە نەورۆزدا هیچ سەیرانێکی نەکردووە

هەواڵ لەو بارەیەوە بە باسی وتووە "بەھۆی کۆچی دوایی باوکمەوە، لە ڕۆژانی نەورۆزدا ھیچ گەشت و سەیرانێکمان نەکرد".

ڕاشیگەیاندوووە "ساڵانی ڕابردوو ڕۆژەکانی نەورۆزمان بە گەشت و سەیرانکردن بەسەر دەبرد، بەڵام کۆچی دوایی باوکم، کۆسپێکی گەورەی خستە دڵمەوە و ناتوانم بچمەوە سەیران".

ھەواڵ عوسمان، خوشکی هونەرمەن بەیان عوسمانە و زیاتر بە کارەکتەری (ژاڵە) لە زنجیرە درامای گەردەلوول نێوبانگی ھونەریی دەرکردووە، ھاوسەری (پشتیوان بەدەوی)ی ھونەرمەندە.



PM:09:52:23/03/2017