خانمە گۆرانیبێژ، کریستاڵ کە ساڵی ڕابردوو
دواین گۆرانی خۆی بڵاوکردەوە، چەند ڤیدیۆییەکی نوێی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە کە
هەر زوو بە پەیج و ئەکاوەنتەکانی ئینستاگرام و فەیسبوکدا بڵاوکرایەوە.
بەشێک لە هەودارانی ئاماژە بەوە دەکەن کە
بەو جلانەی پۆشیویەتی "زۆر وروژێنەر" دەرکەوتووە، لە ڤیدیۆکاندا کە خۆی
لە ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە کریستاڵ گۆرانی هونەرمەندی بەناوبانگی عەرەب و عێراق،
کازم ساهیر دەڵێتەوە، خۆشی چەند جارێک دووپاتی کردووەتەوە زۆر سەرسامە بە کازم
ساهیر.
کریستاڵ خاوەنی ئەلبوومێکە و لەچەند درامایەکیشدا
وەک ئەکتەر بەشداری کردووە، وەک خۆی بە سپی راگەیاند" ئەو هونەری خۆشدەوێت و
بۆتە بەشێک لەژیانی و هەرگیز لێی دوورناکەوێتەوەو بەردەوام دەبێت".، وەک خۆی دەلێت" هونەر
بۆ ئەو ژیانە".