خانمە پێشکەشکارە شۆخەکەی NRT2 لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا چی دەکات؟

ژاڵە ڕەسوڵ پێشکەشکاری دیاری کەناڵی NRT2 وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە وەک دەردەکەوێت لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا ئاهەنگ دەگێڕیت.

ژاڵە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە سوپاسی هاوسەرەکەی دەکات و وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت لەسەر کێکەکە بە زمانی ئینگلیزی نوسراوە ڕۆژی لەدایکبوونت پیرۆز بێت ژاڵە.

ژاڵە پێشکەشکاری بەرنامەی 2 پڵەسی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دووە کە هەموو ڕۆژێک پێشکەش دەکرێت و تا ئێستا لەچەندین کلیپدا کاری نواندنی کردووە و ماوەی دوو ساڵە لەگەڵ دیار مەهدی کە ئەویش کارمەندی هەمان کەناڵە و هاوکات دەرهێنەری ڤیدیۆ کلیپە هاوسەرگیری کردووە.



PM:04:29:25/03/2017