حەمید عوسمان باس لەجیابوونەوە لەهاوسەرەكەی دەكات

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، حەمید عوسمان باس لەهاوسەرگیری خۆی دەكات‌و كە دواتر پێگەوە نەگونجاون‌و لێكتر جیابوونەتەوە.

حەمید عوسمان لە دیمانەیەكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بە چەندین تەوەری تایبەتی ژیانی خۆی دەكات.
دەقی چاوپێكەوتنەكە:

    today_interview۱/بیۆگرافیای خۆت باس بکە ؟!
    وەڵام/من حەمید عوسمان لە سلێمانی گەڕەکی ئیبراهیم پاشا لە دایک بووم خوێندنی سەرەتای و دوانەوەندیم لە سلێمانی تەواو کردووە و هەر لە مناڵی تا ئێستا خولیای گۆرانی وتنم هەبووە.
    ۲/بەرهەمی نوێت هەیە ؟!
    وەڵام/بەڵێ ئامادەیە دوو کلیپم ئامادەیە بۆ بڵاوکردنەوە خەریکی سیدیەکم ۱٤ تراکی لەخۆ گرتووە و کاری جیاجیام بۆ کردووە.
    ۳/هۆکاری چییە تا ئێستا کۆنسێرت نییە ' لە کاتێکا هەوادارێکی زۆر هەیە ' بەشێک لە هەوادارانی سلێمانیت داوای کۆنسێرت ئەکەن ؟!
    وەڵام/هۆکارەکەی ئەوەیە حەز ئەکەم کە کۆنسێرتم کرد هەموو ئەو بەرهەمانە پێشکەش بکەم کە هەوادارانم گوێگر بوون و کارەکان هی خۆمە نەوەک بە گۆرانی هونەرمەندەکانی تر کۆنسێرتەکە پڕکەمەوە چونکە هەوادرەکنم دێن گوێ لە حەمید ئەگرن وە کاریشم بۆ کردووە بەم زووانە چاوەڕێ بن سووپاس بۆ چاوەڕوانی هەوادارەکانم.
    ٤/کێش و باڵات چەنە ؟!
    وەڵام/باڵام ۱۷۷ ، کێشم ۷٤.
    ٥/تەمەن چەنە ؟!
    وەڵام/۳۱ ساڵم.
    ٦/ناخۆشترین ساڵی تۆ کام ساڵەیە لە ژیانتا ؟!
    وەڵام/ساڵ (۲٠٠٤) کە باوکم وەفاتی کرد زۆر لەگەڵم خەریک بوو تا بگەم بەم جۆرە زۆر هاندەرم بوو تەمەن درێژی بۆ باوکانی ئەزیز و دایکانی خۆشەویست.
    ۷/ئاشق بوویت ؟!
    وەڵام/ئاشق بووم بەڵێ.
    ۸/خۆشەویست هەیە ؟! وەڵام/خۆشەویستیم بۆ نیشتیمان و دایکم و هونەرەکەم زۆر زۆرە ئاشق بونیشم بۆ ئێستا ڕەنگە هەبێت .
    ۹/هاوسەرگیریت کردووە ؟!
    وەڵام/بەڵێ کردوومە قیسمەت نەبووە بەردەوام بین لەگەڵ هاوژینەکەم کۆتای هات.
    ۱٠/بەشێکی زۆر لە پرسیارەکان ئەپرسن مناڵ هەیە ؟ وە ئەگەر هەتبێت پێت خۆشە ناویان چی بێت لە هەردوو ڕەگەز ؟
    وەڵام/نەخێر نیمە ، پێم خۆشە ئەگەر کچم بوو ناوی بنێم پیانۆ وە کوڕیش هوونەر.
    ۱۱/دەست گیران داریت و لێی جیابوویتەتەوە بە گۆڕینەوەی ئۆتۆمبێل ؟ ڕاست و دروستی ئەو بابەتە چییە بۆ خوێنەرانی ئێمەی بدرکێنە ؟
    وەڵام/پێشتر ئاماژەم پێیا .
    ۱۲/هاندەری کام یانەی ؟
    وەڵام/ڕیال مەدرید لە نادیە ، لە مۆندیلا بەڕازیل.
    ۱۳/هەواداران لە هەڵەبجەوە گلەی ئەوە ئەکەن بەرهەمت بۆیان نییە و تا ئێستا سەردان نەکردوون لە کاتێکا هەڵەبجە سمبوولی کوردستانە ؟
    وەڵام/سڵاو لە شارە جوانەکانی هەڵەبجە و شارەکانی ری کوردستان لە هەر چوار پارچە بەڵام من ساڵی ۲٠۱۱ بەرهەمێکم بۆیان کردووە و بەڵام لە بەرنامەیەیا لەگەڵ هونەرمەند پەیوەند جاف ئاهەنگێکیان بۆ ساز ئەکەین.
    ۱٤/ڕاستە ویستووتە بڕوانامەی دەلاکی لە ئەوروپا بە دەست بێنی ؟ وە بە دەست هێنا ؟
    وەڵام/هەر شتێک بتەوێ لە هەر شوێنێک ئەتوانیت بۆی بخوێنیت و بەدەستی بێنی ئەو کاتەی منویستم فێری جوانکاری بم کوردستان تیایا نەبوو بەس ئێستا تیایەتی و لێرە کاری بۆ دەکەم.
    ۱٥/کەسێکی تایبەت هەیە لە ژیانتا لێرەوە شتێکی پێی بڵێی ؟!
    وەڵام/بەڵێ دایکمە لێرەوە دەستی ماچ ئەکەم بەڕاستی جێگەی باوکمی بۆ گرتوومەتەوە.
    ۱٦/پەیوەندیت لەگەڵ کام هونەرمەند باشە؟!
    وەڵام/بە گشتی لەگەڵ هەموویان پەیوەندیم باشە بە تایبەت هونەرمەندانی پێش ئێستا و واتە هونەرمەندانی پێش جیلی ئێمە پەیوەندیم زۆر باشە و سوودمزۆر لێ بینیوون.
    ۱۷/ڕاستە دەڵێن برازای حەمە جەزای ؟!
    وەڵام/من خۆم بە خوشکەزا و برازای کاکە حەمەی گەورە ئەزانم بەس نە برازا نە خوشکەزای ئەوم بەس خزمایەتیم لەگەڵ خانەوادەکە زۆر باشە و تێکەڵاویانم.
    ۱۸/پەیوەندیت لەگەڵ هونەر حەمە جەزا چۆنە ؟!
    وەڵام/پەیوەندیم باشە و برای ئەزیزی منە و کاتێک گۆرانیەکانی باوکیم وت زۆر پاڵپشتم بوو لە سەرەتاوە.
    ۱۹/کێ زۆر هاوڕێتە ؟!
    وەڵام/ماشاللە هاوڕێم زۆرە و هەموویان دڵسۆزمنن.
    ۲٠/کۆتا بەرهەمت بە هاوبەشی لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژ چنار بوو ، لە دیمانەیەکی تر بەرچاوم کەوت کێشەتان هەبووە لە کاتی بڵاوکردنەوە ، هۆکار چی بوو ئێستا پەیوەندی تۆ و چنار چۆنە ؟
    وەڵام/من خۆم خاتوو چنارم هەڵبژارد و بەرهەمەکەشمانزۆر بە دڵ بوو بەڵام تۆزێک دڵی زویر بوو چونکە کاتی بڵاوکردنەوەی ئەو لە سەفەر بوو ئەگەر نا هیچ کێشەیەکمان نییە و ڕێزم هەیە بۆی لێرەوە بۆ چنار خان.
    ۲۱/کام لە بەرهەمکان گوزارشتە لە ژیانی خۆت ؟!
    وەڵام/پەشیمانی.
    ۲۲/لە کۆتای چیتان هەیە بۆ پەیجەکانمان و بەرنامەی تودەی ئینتەرڤیوو ؟!
    وەڵام/سڵاوم هەیە بۆ هەوو لایەک لێرەوە بە هەوادارانم ئەڵێم کاری باشترم ئامادەیە ئەمەوێ توانای حەمیدتان پێ پشانبەم زیاتر و کە تا ئێستا بەو قووەتە کارم بۆ نەکردوون بە تایبەت لە ڕووی مقامی کاری نوێ ئەکەم ، دەستی ئێوە خۆش و هیوادارم سەرکەوت و بن سووپاس بۆ ئەو کەسانەی ئەمدیمانەیە ئەخوێننەوە دەستانخۆش و سەرکەوت و بن بە کاری باشتر کاربکەینەوە پێکەوە.



PM:03:51:26/03/2017