خاوەن قەرەداغی داوای هاوکاری دەکات

پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی خاوەن قەرەداغی هەڵمەتێکی ڕاگەیاندووە بە ناوی بەخشینەوە بۆ ئەو کەسانەی پێویستیان بە هاوکارییە و ئەویش داوا دەکات ئەو کەسانەی شتومەکی زیادەیان هەیە هاوکاری بکەن بۆ ئەوەی بیگەیەنێت بەو کەسانەی پێویستیان پێیەتی.

شەوی ڕابردوو 26ی ئازار، خاوەن قەرەداغی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بە ڤیدیۆییەک هەڵمەتێکی بەناوی بەخشین ڕاگەیاند کە دواتر پەیجێکی بۆ کردەوە و خاوەن داوا دەکات کە ئەو کەسانەی شتومەکی زیادەیان هەیە و کاردەکات و پێویستیان پێی نییە دەکرێت بیبەخشن بەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی.

زۆرێک لە هەودارانیشی جگە لە پیشاندانی پاڵپشتی بۆ هەڵمەتەکەی خاوەن، دەستخۆشی ئەو بیرۆکەیەی لێ دەکەن.

خاوەن قەرەداغی ماوەی ١٣ ساڵە وەک بێژەر و پێشکەشکار کاردەکات و یەکێکە لە بێژەرە دیارەکان کە بە دەنگە تایبەتەکەی دەناسرێتەوە.



AM:10:55:27/03/2017