ماڵپەڕێک وێنەیەکی هونەرمەند ئەحمەد خەلیل و هاوسەری پێشووی بۆ یەکەمجار بڵاودەکاتەوە.
ماڵپەڕی متمانە لە هەواڵێکیدا نوسیویەتی " هونه‌رمه‌ندى ناسراو (ئه‌حمه‌د خه‌لیل) له ساڵانى ڕابردودا به خۆشه‌ویستى هاوسه‌رگیرى كرد و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى یه‌كیان زۆر خۆش ده‌ویست به‌ڵام دواى 3 مانگ له هاوسه‌رگیرى كێشه‌ى خێزانى كه‌وته نێوانیانه‌وه و هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان به جیابوونه‌وه كۆتایى هات".
هەر لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە " له ئێستادا ئه‌حمه‌د خه‌لیل و هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا كارى دادگایان ماوه و زۆر زوو زوو به‌هۆى ژنه‌كه‌یه‌وه بانگ ده‌كرێت بۆ دادگا،وه ژنه‌كه‌ى ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ئێستادا هاوسه‌رگیرى كردۆته‌وه و خاوه‌نى منداڵێكه له هاوسه‌ره نوێیه‌كه‌ى."
ئەو پێشتر سەبارەت بە خۆشەویستی و هاوسەرگیری کردنی وتوبووی "لە هەموو تەمەنمدا دووجار خۆشەویستیم كردووە. یەكێكیان چووینە ژیانی هاوسەرگیری و ئەوەی دیكەش لە خۆشەویستیدا كۆتایی هات، بەڵام جارێكی دیكە نایكەمەوە بە سێ خۆشەویستی و بەنیازیش نیم ژن بهێنمەوە."
ئەحمەد خەلیل ساڵی 1984 لە گەڕەكی كانێسكانی شاری سلێمانی لەدایك بووە، بەڵام تەمەنی منداڵی و گەورەبوونی لە گەڕەكی سەرچنار بەسەربردووە. ساڵی 2012 دەستی بە گۆرانیگوتن بە شێوەی تراک كردووە و ئێستا یەکێکە لە گۆرانیبێژە خاوەن جەماوەرەکانی سلێمانی