خانمە پێشکەشکارە شۆخەکەی کوردماکس دەرکەوتەوە: شەکەتی ڕۆحیم

خانمە پێشکەشکاری کەناڵی کوردماکس، ڕاژان، وێنەیەکی نوێی خۆی بە بۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونەوە بڵاوکردەوە و پەیامێکیش ئاڕاستەی هەوادارانی دەکات.

ڕاژان، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسییویەتی "ئەمڕۆ ٢٢/٤ كاتێك ئەم دێڕانە ئەنووسم لە دوای هەموو پیرۆزباییەكانە بۆ ڕۆژبوونم لە كەشێكی ئاڵۆز لەناو كاركردن و بە دەم بەڕێكردنی كاروبار و سەختی و بەرپرسیاریەتی فرەجۆر و هاوڕێیەتی، لە مێژینەم لەگەڵ حەقیقەتێكی ماندوودا شەكەتی ڕۆحم و دەروونم كە هێندە قەرەباڵغە دەرزی بەر دیوارەكانی ناكەوێ بەڵام بەر دەیان بیركردنەوە و كێشە و گرفت ئەكەوێ، سەرباری هەمووی هێشتا وەك مەلێك لە شەققەی باڵ ئەیەم و ئەفڕم، ٢٤ ساڵ لەمەوبەر لەم بەروارەیە بێ ئەوەی سەرپشك بكرێم لە بوونم یان نەبوونم لەدایك بووم هەرچەندە ئەگەر هەڵبژاردنیشم هەبوایە ئەوا دووبارە هاتنم هەڵئەبژارد بۆ پێككانی ئامانجێك و ژیانێك كە ئازیزی وەهای تێدایە لە جەنگەڵی هەناویشما تەنها بە بینینیان وەها جەننەتێك ئەخوڵقێت كەهەرچی خەمە كۆچ بكات و نەمێنێ!"
ڕاژان هەروەها نوسیوییەتی " بەڵێ تەمەن سەمفۆنیای خۆی ئەژەنێ و هارمۆنی جێمان ئەهێڵێ بەڵام ئەوەی كە ئەبێ ببێت بە جێی مەبەست و كاری هەرە لە پێشینە بۆ ئێمە ئەبێ ئەوە بێت بەردەوام لە هەوڵی باڵابوون و شكۆمەندی دا بین و حەلالی خۆمانی بكەین بە و پێیەی مرۆڤ بوون سەختە بۆیە دڵنیام ئەو ئەركەش تەنها سەخت ئەبێ نەك مەحاڵ. هاورێ و دۆستان نامەكانتان پشتگیریەكانتان پیرۆزباییەكانتان جۆرێك لە وزە و تینی بەمن بەخشی كە سوپاس كردنی بە چەند ووشەیەك نییە لەسەر زمان بەڵكو من ئێستا لەم دەربڕینەدا تەنها نوێنەرێكم لە دڵمەوە بۆ خۆشەویستیتان شەرمەندەی یەك بە یەكی ووشەكانتانم ئومێدەوارم تەمەنی ئێوەش وەك چیاكانی كوردستان پڕ بێت لە مەزنی و پایەداری.. دووبارە سوپاس بۆ بوونتان"



PM:07:26:22/04/2017