خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ فرمێسك لەگەڵ دەرهێنەرێكی بەناوبانگ دەركەوت و هەوادارانی بە دوانەیەكی جوان ناویان دەبەن.
هونەرمەند فرمێسك لە نوێترین وێنەیدا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویكردۆتەوە لەگەڵ دەرهێنەری بەناوبانگی كورد بەهمەنی قوبادی دەردەكەوێت.
وێنەكە ژمارەیەكی زۆر كۆمێنتی بۆ هاتوە هەندێك لە هەوادارانی لە كۆمێنتەكانیاندا نوسیویانە "دوانەیەكی زۆر جوانن پێكەوە"
هونەرمەند فرمێسك لە دایكبووی شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و خاوەنی چەند گۆرانیەك و كلیپە، لە ئێستا كەمترین دەركەوتن و كاری هونەری هەیە.