بە وێنە....خانمە پێشكەشكارەكەی بەزمی بەزم لەگەڵ هاوسەرەكەی ببینە

كچە ئەكتەری دیاری بەرنامەی بەزمی بەزم لەگەڵ هاوسەرەكەی دەردەكەوێت و باس لە خۆشەویستیەكەیان دەكات.
ئاریسا ئەوژەن، ئەكتەری دیاری بەرنامەی بەزمی بەزم لە وێنەیەكدا كە لە ئەكاونتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە لەگەڵ هاوسەرەكەی دەردەكەوێت و لەگەڵ وێنەكەدا دەنوسێت "بە نیگایەك دەیسەلمێنی كە منت زۆر خۆش دەوێت".
ئاریسا خۆشەویستی خۆی بۆ هاوسەرەكەی دەردەبڕێت و دەنوسێت "خۆشم دەوێیت بۆیە شەوان یادت دەكەم، جگە لە عیشقی تۆ هیچ شك نابەم".
ئاریسا بە هاوسەرەكەی دەڵێت "ژیانم بەتۆوە جوانە و چاوانم پڕە لە عیشقی تۆ".
ئاریسا ئەوژەن، خانمە پێشكەشكاری بەرنامەی بەزم خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و لە شاری سەقز لە دایكبووە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و زانكۆی لەبواری دیزاینی جلوبەرگدا تەواو كردووە.



PM:03:42:23/04/2017