بەوێنە.. ناڵە سۆپەر بە ستایڵێکی نوێوە دەردەکەوێت

کچە میدیاکاری ناسراوی سلێمانی کە ئێستا پیشەکەی مامۆستایە و لەهەولێر دەژی، لە دوا دەرکەوتنیدا بە ستایڵێکی نوێوە هەوادارانی بەسەر دەکاتەوە.

ناڵە سوپەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وینەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە لەکاتی سەیراندا کە بەشێوەو ستایڵێکی نوی دەردەکەوێت، ئەمەش دەبێتە مایەی سەرنجڕاکێشانی فانەکانی.

ناڵە لە ژێر وێنەیەكیدا دەنوسێت:
ئه و كاتانه ت بیره كه منت فروشت؟
كه نیگاكانم و ترپه ی دلت ده كوژاندمه وه؟
ویستم قسه بكه م.... نه مكرد!!!
له و ماوه ی كه تو رویشتی..
ئاورت نه داوه!!!
منیش له حه وت قاتی ئاسمانی خه ونه كانم به ربوومه خواره وه.
منت رووخاند؟؟؟
خوم دروست كرده وه و ژیام و توم له بیر كرد.

ناڵە سوپەر کە ساڵانێک بە هۆی رەوان بێژی و ستایڵی جلوبەرگەکانیەوە بە یەکێک لە ناسراوترین بێژەرە کچەکانی کوردستان دادەنرا، ماوەی چەند ساڵێکە بە هۆی پیشەی مامۆستایەتی و ژیانی هاوسەریەوە دوورکەوتۆتەوە لە کاری میدیای، بەڵام هەمیشە ئارەزووی ئەوە دەکات دەرفەتی نوێی هەبێت و لە شاشەکانەوە دەرکەوێتەوە.



PM:03:37:25/04/2017