مەلا عەلی کەڵەک هۆکاری گۆڵەکانی میسی ئاشکراکرد

پاش ئەوەی میسی توشی پێکان بوو دەسڕی بە دەمییوە گرت بەهۆی خوێن بەربوون لە دەنگی، مەلا عەلی دەڵێت ئەو کلێنسە کاریگەری هەبووە لەسەر چالاکبوونی ئەو یارزانە.

مەلا عەلی کە خۆی وەک پزیشکی ئاینی دەناسێنێت دەڵێت "پێدەچێت ئەو کلێنسەی دەمی مێسی كاریگەری هەبووبێت لەسەر چالاكبوونی ئەو یاریزانە، چونكە خواردنی كلێنس جگەلەوەی دەبێتە هۆی دابەزینی كێشی لەش، هاوكات دەبێتە هۆی چالاكبوونی مێشكی مرۆڤیش".

ئەو بە ڕووداوی وتووە کە خواردنی دەسڕ کاریکگەری باشی هەیە و گەر ڕۆژانە سێ کلێنس بخۆیت کێشت دادەبەزێت.

ڕۆژی یەکشەممە یانەی ڕیاڵ مەدرید میوانداری یانەی بەرشەلۆنی کرد و یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە سوودی یانەی میوان کۆتایی هات و میسیش دوای ئەوەی خوێن لە دەمی هات بەهۆی پێکانەوە توانی دوو گۆڵ کە یەکێکیان گۆڵی بردنەوە بوو تۆمار بکات.



PM:04:59:25/04/2017