گۆرانیبێژی ناسراوی کورد کەمال محەمەد نوێترین کلیپی خۆی بۆ
یەکەمجار لە ڕێگەی سپییەوە بڵاودەکاتەوە کە لە سوید کاری بۆ کراوە.
ڕێبەر کامەران بە ڕێوبەری کارەکانی
هونەرمەند کەمال محەمەد لە لێدوانێکی
تایبەتدا بە سپی ڕاگەیاند ئەم بەرهەمە لە وڵاتی سوید کاری بۆ کراوە و تێکستی
ئیسماعیل ساڵح و ئاوازی هێرش فەوزیە و میوزیکی هەڵۆ قادر و هەروەها کوردە عومەر
کاری دەرهێنانی بۆ کردووە".
هەروەها وتیشی کە کلیپەکە ناوی تەمەنە و ئەمە بۆ یەکەمجارە
لە ڕێگەی سپییەوە کلیپەکە بڵاودەکرێتەوە و یەکێکە لە بەرهەمە تایبەتەکانی ئەو
هونەرمەندە.
هونه‌رمه‌ند كه‌مال محه‌مه‌د له
دایكبووى ساڵى 1960 شارى سلێمانییه، خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌لبووم و گۆرانى و كلیپه
دواین كارى هونه‌رى به‌شدارى بوو له ئاهه‌نگێكى تایبه‌ت به ڕۆژى ڤالانتاین له
شارى سلێمانى.