موژدێن عه‌بدوڵا ئه‌و خانمه كورده‌ی كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌هۆی چه‌ند گۆرانییه‌ك و بەپۆستەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە هەموو سنورێکی شکاندووە، خۆی به داهێنه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی رووتبوونه‌وه لەکۆمەڵگای کوردی‌دا داده‌نێت.
ئەو وتانەی موژدێن لە کاتێکدا دێت کە سەرەتای ئەم مانگە میدیاکار ئەستێرە کەریم لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان وەک هەڵوێستێکی ژنانە، سنگی رووتکردووە چەند وێنەیەکی بەو شێوەیە بڵاوکردەوە.
مژدین لە چاوپێکەوتنێک لە گەڵ میدیای وشە، باس له خۆرووتکردنەوە ده‌كات و دەڵیت "مه‌به‌ستی من له ڕووتبوونه‌وه یان نیمچه‌ڕووتی بۆ ئه‌و كه‌سانه بوو كه كێشه‌ی زیاده‌یان هه‌یه و شێوه‌یان پێ قبووڵ ناكرێ، من گوتم با له ئاوێنه‌دا به ڕووتی سه‌یری خۆیان بكه‌ن و خۆیان قبووڵ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر خۆت پێ قبووڵ ناكرێ، ئه‌وا گۆڕانكاری بكه به ڕێجیم یان سپۆرت یان نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری و خۆت مه‌خه داوی نه‌خۆشیی ده‌روونی به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆت پێ قبووڵ ناكرێ.
هه‌روه‌ها ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده ئاماژه به هۆكاریكی تری خۆڕووتكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت: "په‌یامێكه بۆ كۆمه‌ڵگه و بۆ ئه‌و خانمه جوانانه‌ی كه به‌هۆی دابونه‌ریته‌وه هه‌موو جوانیی خۆیان له‌ناو تۆپێك قوماش ده‌شارنه‌وه، بۆیه ئه‌و ڕووتبوونه‌وه‌یه‌م بۆ ئه‌وه‌بوو له كاتی چوونه ده‌ره‌وه یان بۆ ئاهه‌نگه‌كان كراسێك له‌به‌ر بكه‌ن و به‌و شێوه‌یه خۆیان بۆ گوڵه‌كانی خۆیان بڕازێننه‌وه و ئیتر دوور بكه‌ونه‌وه له‌و دابونه‌ریته كۆنه”.
موژدێن ویستی یه‌كه‌م ئافره‌تی كورد بێت له‌و بواره‌دا و ده‌ستپێشخه‌ری كرد، چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ویستوویه‌تی: "ببمه داهێنه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی ڕووتبوونه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، به‌ڵام لێره‌دا مه‌به‌ستم ڕووتبوونه‌وه‌ی ته‌واو نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئافره‌تی كورد به هه‌مان شێوه‌ی ئافره‌تانی دنیا به دڵی خۆیان به‌رگ بپۆشن، چونكه ئافره‌تی كورد به‌هۆی ئاین و دابونه‌ریته‌وه به‌دڵی خۆی ناژی”.
موژدێن تا ئێستا دوو کلیپی بڵاوکردۆتەوە کە دەنگدادنەوەی زۆری هەبوو ئەوەش بەهۆی ئەوەی بەجلوبەرگێکی وروژینەرەوە کلیپی کردووە.
موژدێن لە ساڵی ١٩٨٢ لە دایک بووە وو خەڵکی شاری سلێمانییە و لە ئێستادا لە ئەوروپا دەژی و بە بڵاوکردنەوەی گۆرانی پاداشت بە ناوبانگ بوو کە تێیدا بە بەنیمچە ڕووتی دەرکەوت.