نهێنی جوانیەكەی یارجان

 یارجان نهێنی جوانیەكەی ئاشكرا دەكات و پێیوایە نابێت بۆ ماوەیەكی زۆر ماكیاژ بە ڕوخسارەوە بهێڵرێتەوە.

خانمە مۆدێل یارجان كە یەكێك بوو لە پاڵێوراوانی شاجوانی زانكۆكانی كوردستان نهێنی جوانیەكەی ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت "باشترین ڕێگا بۆ هێشتنەوەی ڕووخسار بە جوانی ئەوەیە كە هەرگیز بۆ ماوەیەكی زۆر ماكیاج  بە ڕووخسارتەوە نەهێڵیتەوە".

یارجان هەروەها دەڵێت "من پاش ماكیاج كردن ڕوخسارم زوو پاكدەكەمەوە، بەدەر لەوە ڕێگایەكی دیاریكراوی دیكەم نییە كە بەكاری بهێنم".
بەوتەی خۆی كێشی 59 كیلۆگرامە و باڵای 173سم و هەندێك كات وەرزش دەكات و دەیەوێت زیاتر كێشی داببەزێنێت.

شنیار ئەحمەد كە بە یارجان ناسراوە، تەمەنی 20 ساڵە ‌و كاری مۆدێلینگ دەكات ‌و خوێندكاری بەشی زانستی كۆمپیوتەرە لەزانكۆی سلێمانییە.



PM:02:18:23/05/2017