شاهۆ ئەمین دووبارە هەرای نایەوە

شاهۆ ئەمین پێشكەشكار و بێژەری دیاری ڕووداو لە گەشتی هەواڵەكانی شەوی ڕابردوودا قسەی لەسەر داعش كرد و گرتە ڤیدیۆییەكەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بووە جێی سەرنجی بینەرێكی زۆر.

شاهۆ لە گەشتی هەواڵەكانی كاتژمێر هەشتدا باس لە كوردە داعشەكان دەكات و  كۆمیدی ئاسا وێنای جل و بەرگ و سیمایان دەكێشێت و دەڵێت "هەندێك بەتاڵَ و حەتاڵ لە باشووری كوردستانەوە بە هەڵەداوان خۆیان گەیاندە موسڵ ڕیشیان درێژكردەوە و قژیان تا سەر شانیان درێژكرد و پانتۆڵەكایان تا ناوقەدیان هەڵكێشا".

ئەمە جاری یەكەم نییە شاهۆ ئەمین بەو قسانەی لەسەر هەواڵەكان دەیكات دەبێتە جێگەی سەرنج و زۆركات قسەكانی كاردانەوەی لێ دەكەوێتەوە، لەسەر ئەم هەواڵەش زۆرێك ڕەخنەیان لێگرتووە كە ناكرێت پێشكەشكارێك بەو شێوەیە قسە بكات، بەڵام كەمیش نین ئەوانەی بەردەوام لەسەر ئەو قسانە ستایشی دەكەن.



AM:10:11:24/05/2017