پێشكەشكارە شۆخەكەی NET TV بەبڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی خۆی و هاوسەرەكەی هەرای نایەوە

پێشكەشكاری دیاری كەناڵی نێت تیڤی شیلان ئۆكچان ڤیدیۆیەكی نوێی خۆی و هاوسەرەكەی بڵاوكردەوە.

شیلان لە پێگەی تایبەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەكی نوێی خۆی و هاوسەرەكەی بڵاوكردەوە كە بە شێوەیەكی كۆمیدیانە گۆڕانی توركی دەڵێنەوە، هەوادارانیشی بەردەوام چاودێری بڵاوبوونەوەی وێنە و گرتە ڤیدیۆیەكانی دەكەن و بە "سەیر و جیاواز" ناوی دەبەن.

بەپێی ئەو وێنانەی بڵاوی كردۆتەوە شیلان پێشتر و لە ماوەیەكی زۆر كورتدا ڕەنگی قژی گۆڕی بۆ سپی و شین و سەوز و بۆ پەمەیی و پرتەقاڵی، ئەم ڕەنگانەش لە قژی خانماندا لە كوردستان بە دەگمەن دەبینرێن.



PM:12:36:24/05/2017