بە وێنە.. شاجوانی نوێی عێراق ببینە

شاجوانی نوێی عێراق، ناوی ڤیان عامر سلێمانی یەو ماوەیەک لە دانیشتووی شاری سلێمانی بووە.

شاجوانی نوێی عێراق، ڤیان عامر کە دوێنی لە هۆتێل مەنسور میلیا لە بەغدا بەشاجوانی ٢٠١٧ ی عێراق هەڵبژێردرا، لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٤ و ماوەیەک لەگەڵ خێزانەکەی لە شاری سلێمانی ژیاوەو خوشککەی کێبەکارێکی بەهێزی شاجوانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٦ بووە.

ڤیان کە ئێستا لە بەغدا دەژی، دەرچووی کۆلیژی ئەندازیاری مەدەنیی کۆلیژی مەنسورە.

شاجوانی عێراق کە بەسپۆنسەری کەناڵی نالیا لە هۆتێل مەنسور میلیا بەڕێوەچوو، ژمارەیەک هونەرمەندی لوباننیش بەشداریان تێدا کردو چەندان پارچەی هونەریان پێشکەش کرد. 



AM:09:45:26/05/2017