بەڤیدیۆ...ئەڤین ئاسۆ لەگەڵ بەرپرسێکی دیار دەرکەوت

ئەڤین ئاسۆ، پێشکەشکاری دیاری کەناڵی نێت تیڤی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی،جێگری سەرۆکی حکومەت دەردەکەوێت.

ئەم دەرکەوتنەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەڤین ئاسۆ، پێشکەشکاری کەناڵی نێت تیڤی کە هاوکات خاوەنی کەناڵەکەشە لە میانەی سەردانی ناوبراودا هات بۆ کەناڵی نێت تیڤی.

لە سەردانەکەدا جێگری سەرۆکی حکومەت بەشەکانی نێت تیڤی کرد بەسەرکردۆتەوە و پشتگیری خۆی بۆ کەناڵەکە دەربڕیوە.

ئەڤین لە ساڵی ١٩٨٦ لە گەڕەكی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایكبووە، لە خوێندنگەی سوركێو كە تێیدا خوێندكار بووە كاری شانۆیی كردووە. چەند ساڵێك لەمەوبەر یەكەمین ئەزموونی پێشكەشكردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی كوردستانەوە دەست پێكرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێك پێشكەشكاری سەرەكیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی هاماهەنگیی بەرنامەكانی ئەو ڕادیۆیە بوو.

دواتر دەچێتە كۆمپانیای ئارت، لە ڕێی كارەكانی ئەو كۆمپانیایە و دواتریش كەناڵ ٤ و بەرنامەكەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێكی زۆری پەیداكرد. ئەو بەرنامانەی تاكوو ئێستا كار و پێشكەشكاری تێدا كردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەك، من جیاوازم، تۆ نموونەی، ملیۆنێر، ئارامۆ شۆ و ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێستا لە ھەریەكە لە كەناڵە ئاسمانییەكانی (زاگرۆس تیڤی، كۆڕەك، كەناڵ ٤، كوردماكس و نێت تیڤی) كاری كردووە.



PM:01:56:26/05/2017