بەڤیدیۆ....كریستاڵ لە ئامادەكاری ڕەمەزاندا ببینە

خانمە گۆرانیبێژی كورد كریستاڵ لە گرتە ڤیدیۆییەكدا ئامادەكاریەكانی خۆی بۆ مانگی ڕەمەزان بۆ هەوادارانی بڵاودەكاتەوە.

لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا كە لە ڕێگەی ئەكاونتی تایبەتی لە ئینستاگرام بڵاویكردۆتەوە خانمە هونەرمەند، كریستاڵ سەرپۆشی پۆشیەوە و وەك خۆی دەڵێت لەگەڵ دایكی لە سۆپەرماركێتێك خەریكی كڕینی كەلوپەلی ڕەمەزانن و هەر لەوێوە پیرۆزبایی ڕەمەزان لە خەڵكی دەكات.

كریستاڵ هەرچەندە ماوەی چەند ساڵێكە هیچ بەرهەمێكی هونەری نییە، بەڵام لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام زۆر چالاكە و بەردەوام وێنە و ڤیدیۆی نوێ خۆی بڵاودەكاتەوە و هەوادارانی بە كۆمێنت پشتگیری دەكەن




PM:12:59:28/05/2017