کازم ساهیر لە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزاندا هەرای نایەوە

لەیەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزاندا هونەرمەند کازم ساهیر لە ڕیکلامی کۆمپانیایەکی مەغریبیدا دەرکەوت و ئەوەش مشتومڕی بەدوای خۆیدا هێنا بەتایبەت کە وا باس دەکرێت ئەو کۆمپانیا مەغریبیە "ناوبانگی باش نیە".

ڕۆژی 28ی ئایار ماڵپەڕی "هافینگتۆن پۆست" ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە کە ڕاو بۆچونی چەندین کەسی شارەزای بواری پەیوەندی کۆمەڵایەتی تیادا وەرگیراوە و بۆچوونیان وایە کە دەرکەوتنی کازم ساهیر لەو ڕیکلامەدا گونجاو نیە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو کۆمپانیایە کە کاری دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونە کوالێتی کارەکانی باش نیە.

سەرەڕای ئەوە خاوەنی کۆمپانیاکە کە ناوی سەعدە لە ساڵانی ڕابردوودا تۆمەتبار کراوە بە دەسترێژی سێکسی و لە فەڕەنسا زیندانی کراوە.

کۆمپانیاکە هەوڵدەدات لە ڕێگەی ڕیکلامکردن لەلایەن ئەستێرەکانی گۆرانی و دراماوە کڕیار بۆخۆی پەیدا بکات و پێشتریش یەکێک لە کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە بڕیاریدابوو لەڕێگەی ئەکتەری هندی ناسراو شارۆخانەوە ڕیکلام بۆ خۆی بکات.


 ڕەمەزاندا هونەرمەند کازم ساهیر لە ڕیکلامی کۆمپانیایەکی مەغریبیدا دەرکەوت و ئەوەش مشتومڕی بەدوای خۆیدا هێنا بەتایبەت کە وا باس دەکرێت ئەو کۆمپانیا مەغریبیە "ناوبانگی باش نیە".

ڕۆژی 28ی ئایار ماڵپەڕی "هافینگتۆن پۆست" ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە کە ڕاو بۆچونی چەندین کەسی شارەزای بواری پەیوەندی کۆمەڵایەتی تیادا وەرگیراوە و بۆچوونیان وایە کە دەرکەوتنی کازم ساهیر لەو ڕیکلامەدا گونجاو نیە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو کۆمپانیایە کە کاری دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونە کوالێتی کارەکانی باش نیە.

سەرەڕای ئەوە خاوەنی کۆمپانیاکە کە ناوی سەعدە لە ساڵانی ڕابردوودا تۆمەتبار کراوە بە دەسترێژی سێکسی و لە فەڕەنسا زیندانی کراوە.

کۆمپانیاکە هەوڵدەدات لە ڕێگەی ڕیکلامکردن لەلایەن ئەستێرەکانی گۆرانی و دراماوە کڕیار بۆخۆی پەیدا بکات و پێشتریش یەکێک لە کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە بڕیاریدابوو لەڕێگەی ئەکتەری هندی ناسراو شارۆخانەوە ڕیکلام بۆ خۆی بکات.




PM:11:43:28/05/2017