پێشكەشكارە شۆخەكەی رووداو لە دەرەوەی ستۆدیۆ دەردەكەوێت

شەهیان تەحسین یەكێكە لە بێژەرە دیارەكانی ڕووداو بەهۆی لێهاتوویی‌و جوانێكەیەوە هەوادارێكی زۆری بۆ خۆی كۆكردۆتەوە.

شەهیان نوێترین وێنەی خۆی لە دەرەوەی ستۆدیۆی رووداو بڵاودەكاتەوە‌و ریكلام بۆ نوێترین بەرنامەی خۆی دەكات كە بۆ مانگی رەمەزان ئامادەی كردوە.

بێژەرەكەی رووداو لە ژێر وێنەكەیدا نوسیویەتی: هاونیشتمانیان لەڕێگەی #تەکسی_رەمەزان باسی کێشەکانیان لەگەڵ حکومەت دەکەن
شەهیان تەحسین بێژەری هەواڵە كرمانجییەكان و پرۆگرامی بەیانیانە لە كەناڵی ڕووداو، لە هەردوو تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك و ئینستەگرام خاوەنی پەیجی تایبەتە و بەردەوام وێنەكانی خۆی بڵاودەكاتەوە و كەسانێكی زۆری سەرسام كردووە زۆر كەسیش بە شاجوانی ڕووداو ناوی دەبەن.

شەهیان ساڵی 1988 لە دهۆك لەدایك بووە و ساڵی 1999 كاتێك تەمەنی 11 ساڵ بووە لە كوردستان تیڤی بەرنامەی منداڵانی پێشكەش كردووە، کە ماوەی شەش ساڵ بەردەوام بووەک دواتریش پرۆگرامێکی دیکەی لە هەمان کەناڵ پێشکەش کردووە بۆ ماوەی 11 ساڵ لە کوردستان تیڤی ماوەتەوە دواتریش چۆتە كەناڵی وار تیڤی و ئێستاش بێژەر و پێشكەشكارە لە ڕووداو.

ئەو خانمە پێشكەشكارە لە خوێندنیشدا ئاستێكی باشی بڕیوە و توانیوێتی كۆلێژی ئەندازیاری تەواو بكات.





PM:03:27:29/05/2017