ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی پێیوایە پێش ڕیفراندۆم دەبێت پەرلەمان كارا بكرێتەوە و شێوازی كاراكردنەوەكەشی ئاشكرادەكات.
بەیانی ئەمڕۆ 14ی حوزەیران سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ڕیفراندۆم پێویستی بە پەرلەمان و یاسایە و دەبێت پەرلەمان كارابكرێتەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەوەشی وت "پەرلەمانی كوردستان كارا دەكرێتەوە و لە دانیشتی یەكەمدا یوسف محەمەد سەرۆكایەتی دەكات و لە دانیشتنی دووەمدا سەرۆكێكی دیكە دیاری دەكرێت".
ئەوەشی ئاشكراكرد سبەینێ سەركردایەتی یەكێتی بۆ تاوتوێكردنی ڕێكەوتنە نوێیەكە كۆدەبێتەوە و سەرجەم لایەنەكانیش لەگەڵ گۆڕان كۆدەبنەوە تا ڕێككەوتنەكە بگاتە ئەنجام.
ناوبراو باسی بەوەشكرد ئەگەر گۆڕان ئامادەی دانیشتن نەبێت دەبێت خۆی بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت و ئەوكاتە بیر لە سیناریۆی دیكە دەكرێتەوە.
سەبارەت بە باشكردنی دۆخی درایی هاوڵاتیان پیۆە ڕایگەیاند "دەبێت بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە گیرفانی هاوڵاتیاندا ڕەنگ بداتەوە">