بە وێنە .. لۆکە زاهیر ڕای خۆی بە ڕاشکاوانە لەسەر رەمەزان ئاشکرا دەکات

ئەستێرەی ناسراو کچە گۆرانی بێژ، لۆکە زاهیر رای خۆی بەڕاشکاوی لەسەر مانگی رەمەزان دەردەخات و دەڵێت" من لەو مانگەدا بەرۆژوو دەبم".

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لۆکە زاهیر دەڵێت " لە رەمەزان بەرۆژوو دەبم و نوێژیش دەکەم".

لۆكە لە درێژەی ئاشکراکردنی رای خۆی دەڵێت " لەهەموو مانگێكی رەمەزان كارە هونەرییەكانی خۆم وەستاندووە و هیچ كارێك ناكەم جگە لەوەی ئەگەر كارەكە ئاینی بێت، چونكە لەم مانگەدا رۆژووەكانم دەگرم و نوێژ دەكەم، مانگی عیبادەت و زیكرە".

لۆكه‌ زاهیر کە خەڵکی سلێمانییەو ئێستا لە سویسرا دەژی، خاوه‌نی چه‌ند ئه‌لبووم و كلیپە، جگە لەوەی بە زمانی کوردی گۆرانی دەڵێت، گۆرانی‌ به‌ زمانه‌كانی "عه‌ره‌بی و فارسی"  یش هەیە.



PM:03:33:17/06/2017