بە وێنە .. دڵسۆز ماوەتی لەگەڵ بەرپرسێکی پارتی دەردەکەوێت

خانمە هونەرمەندی ناسراو، دڵسۆز ماوەتی لە دوا دەرکەوتنیدا، لەگەڵ هێمن هەورامی راوێژکاری بارزانی دەردەکەوێت.

دڵسۆز ماوەتی هونەرمەند، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پۆستێکدا کە وێنەیەکی خۆی و هێمن هەورامی بڵاوکردۆتەوە دڵخۆشەوە بەوەی کە پەرلەمانتار و پێشمەرگەو " سەرۆکیش" تەماشای بەرنامەی بەزمی بەم دەکات.

ماوەتی دەڵێت " وامزانی بینەرمان بەس ئەوانەن کە دێنە دیدارمان و راستەوخۆ دەمانبینن،  بەڵام بەهاتنی کاک هێمن هەورامی ئەوە دەرکەوت کە پەرلەمانتار و پێشمەرگەو جەنابی سەرۆکیش بینەرمانن".

هێمن هەورامی راوێژکاری بارزانی و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانە.  



PM:05:04:17/06/2017