پاش ئەوەی ئەستێرە کەریم
خانمە پێشکەشکاری کوردستان تی ڤی و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی، پاش ئەوەی لە ماوەی
ڕابردوودا بە قسەکردن لەسەر ئەندامی نێرینە هەرای نایەوە و خانمە
گۆرانیبێژ موژدێن پێی دەڵێت "ناوگەڵخوز"
موژدێن لەپۆستێکیدا دەڵێت "ئەستێرە
کەریم مرۆڤخواز نییە و ناوگەڵخوازە ئەو بەهۆی فیکری دەرونزانی من و فەلسەفەی
ڕووتبوونەوەم لە کلیپی پاداشت ناودار دەکات" هەروەها باسی ئەندامی نێرینەی
مێردەکەی ئەستێرە کەریم دەکات.
لە لایڤێکی نوێیدا، ئەستێرە کەریم کە بەشێک لە ڤیدیۆکەی
کەتکراوە و بە شێوەیەکی بەربڵاو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکرایەوە باس لە
ئەندامی نێرینەی مرۆڤی کورد دەکات.
ئەستێرە کەریم باس لەو جنێوانە دەکات کە لەسەر قسەکانی ڕووبەری
بووەتەوە و هەروەها باس لەوە دەکات قسەکانی بۆ خوار تەمەنی ١٨ ساڵ ناگونجێت، و دەڵێت
کۆمەڵگای کوردی تەنها ١٠%ی تێگەیشتووە و ئەوانەی دیکە بە "بێ ئەدەب"
ناودەبات.