كاتی كۆتایی هاتنی درامای لێم ببورە ئاشكراكرا

وادەی كۆتایی هاتنی درامای لێمببورە كە یەكێكە لە پڕ بینەرترین دراما توركیەكان ئاشكراكرا

درامای لێم ببوورە یەكێكە لە پڕ بینەرترین و درێژترین دراماكانی توركیا لە كوردستان و لەئێستادا بەشی یەكەمی پەخش دەكرێت و ئەم درامایە لە كوردستان ساڵی 2023 واتا دوای شەش ساڵی تر بەبێ وەستان كۆتایی دێت.

درامای لێم ببورە باسی چینێكی مام ناوەندی كۆمەڵگای توركیا دەكات و تیایدا چیرۆكی چەند خانەوادەیەكی شاری ئەنقەرە باس دەكات.

درامای لێم ببورە لە پاڵەوانی هەریەكە لە ئەكتەران ( موراد داناجی، شەیما كوركماز، گایا تورگوت، میرت ئاڵتانچلیك ) و لە دەرهێنانی (میهرەبان شاهین) و لە بەرهەم هێنانی (فۆكس فیلم)ە و لە توركیا لە كەناڵی ستار درامایەكی ڕۆژانەیە.






ئه‌م بابه‌ته 2767 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:08:19/06/2017