ئەشکان لەبارەی "واستەی گەڕانەوەی بۆ کورد ئایدڵ" بێدەنگی شکاند

خانمە بەشداربووی پرۆگرامی کورد ئایدڵ ئەشکان عەبدولڕەحمان دواجار بە ڕونکردنەوەیەک وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کە باسیان لەوە دەکرد بە واستە گەڕاوەتەوە بۆ کورد ئایدڵ".

ئەشکان عەبدولڕەحمان وتی"دەوترێت کە من بە واستە گەڕاومەتەوە، من بێ منەتم، کێ دەتوانێت با بیسەلمێنێت کە من واستەم کردووە، من مەلابەختیارم تەنها لە تەلەفیزیۆنەوە بینیوە بۆیە هەوڵبدەن لەسەر شتێک قسە بکەن کە ڕاستبێت".

ئەشکان عەبدولڕەحمان وتیشی"كاتیك من گەرامەوە بەرنامەكە لەسەر رازیبونی هەر چوار لیژنە و ستاف و بینەری من لە سوشیال میدییا بوو کە منیان گەراندەوە، ماموستا بیژەن لەسەر من لە بەرنامەكە نەرۆی و  هۆكاریكی تری هەبوو كە پەیوەندی بە منەوە نەبووە، ئەگەر من واستەم هەبوایە یان كەسێكم لە پشت بوایە بە دڵنییای ڕێگە نە دەدرا بەوەی لیژنە بەو شێوازە هەڵسووكەوتم لە گەڵ بكەن یان بچمە هیڵی سور بۆیە تۆزێک بە خۆتانا بچنەوە و بە عەقڵ شت بنوسن نەك بۆ شكانی یەكتری، بەس ئێمەی كورد فێرین بۆ ئەوەی یەکتر بشکێنین و چلكاو خۆری بیگانە بین".



AM:11:42:22/06/2017