شەهرزاد لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکەی ببینە

 تەرانە عەلی دۆستی ناسراو بە کەسایەتی شەهرەزاد سەعادەت لەدایکبووی 1984 خەڵکی تارانە، یەکێکە لە وەرگێڕ و بەناوبانگترین خانمە ئەکتەرەکانی ئێران و خاوەنی خەڵاتی بلوریە وەک باشترین ئەکتەر لە خولی 20 فیستڤاڵی فەجر بۆ سینەما.

تەرانە لە ساڵی 2011 هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێک دەکات بەناوی عەلی مەنسوری، دواتر دەبێتە دایکی کچێک بەناوی "حەنا”.

ناوبراو بەشداری چەندین فیلمی سینەمای و درامای کردووە ڕۆڵی سەرەکی بینیوە، بەناوبانگترین کاریشی درامای شەهرەزادە کە چیرۆکەکەی باس لە ئەشقێکی مێژووی دەکات و لە ڕووداوێکی ڕاستەقینەی دەیەی پەنجای زاینیەوە وەرگیراوە.





PM:01:24:22/06/2017