پێشکەشکارە شۆخەکەی کوردماکس بەر لەوەی بچێتە سەر شاشە بەم شێوەیە بینرا

سۆڤین لە ئەکاونتی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی "بەم زووانە لەسەر شاشەی کوردماکس شۆ دەردەکەوم".

پاش وازهێنانیان پێشکەشکاری دیاری نێت تیڤی سۆڤین ساڵح و هاوسەرەکەی بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ کەناڵی کورد ماکس شۆ واژۆکرد

پێشتر ئەکاونتی فەرمی کەناڵی کورد ماکس شۆ لە ئینستاگرام ئاشکرایکرد سۆڤین سالح وەکو پێشکەشکار و هاوسەرەکەی زانست بەهادین وەکو ئامادەکار گرێبەستی کارکردنیان لەگەڵ کەناڵەکەیان واژۆکرد و ڕایگەیاند "سۆڤین ساڵح بەمزووانە لەسەر شاشەی کەناڵەکەمان دەردەکەوێت".

سۆڤین مانگی سێ وازهێنانی خۆی لە کەناڵی نێت تی ڤی ڕاگەیاند کە یەکێک بوو لە پێشکەشکارە سەرەکییەکانی بەرنامەی کۆشکی نێت و دواتر زانستی هاوسەری ئاشکرایکرد هۆکارەکەی بە هۆی ڕێکنەکەوتنیانەوە بووە لەسەر پارە.

سۆڤین پێشتر لەبارەی ئەزمونی ڕابردوو پەیوەست بە داهاتووەوە ڕاگەیاند "بەڕاکردن لە دەرگایەک هاتمە دەرەوە، ئەو کاتەی چاوم کردەوە بینیم کە چەندین دەرگای گەورەتر جوانتر بە ڕوومدا کراوەتەوە ، ئەمجارە بەو پەڕی هیواکانمەوە ئەو دەرگایەم بینی کە پێویستە لێی بمێنمەوە".

سۆڤین دەڵێت "هەمیشە شتە گران و بە نرخەکان لە سەبرێک و متمانە بە خۆبوونەوە بە دەست یەت ، هەرگیز بێ هیوا مەبن کاتێک دەرگایەکت داخست متمانەت بە خودا بێت کە هەمیشە چەندین دەرگایتر بەڕووی باشەکاندا ئەکاتەوە". 

سۆڤین دەڵێت "لەسەر بەڵێنی خۆمم هەتا لە ژیانم خزمەت بە هونەر و کارەکەم دەکەم ، چۆن پێشبینی ئەم ڕۆژەم ئەکرد ئاواش پێشبینی ئەوە ئەکەم هەتا خوا و هاوسەر و خێزانم لەپشت بێت من زیاتر لە خەونەکەم نزیک دەبمەوە".
هەروەها سوپاسی هەوادارانیشی دەکات کە بەردەوام هەواڵیان پرسیوە و دەڵێت "بەخۆشحاڵییەوە بەم زوانە ئەگەڕێمەوە شاشەو باشترین و جوانترین پێشکەش دەکەم".

سۆڤین ساڵح له‌دایكبووی‌ ساڵی‌ 1994 ه‌ و خه‌ڵكی‌ شاری‌ سلێمانیه‌ درێژی‌ باڵای‌ 170 سم كێشی‌ 55 كیلۆیه‌ و تا ئێستا به‌شداری‌ له‌ چه‌ندین رێكلامی‌ ته‌له‌فیزیۆنیدا كردووه‌ هاوسه‌رگیری‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ هاوپیشه‌كانی‌ خۆی‌ به‌ ناوی‌ زانست كردووه‌.



PM:10:02:22/06/2017