پێشکەشکارە شۆخەکەی نێت تیڤی چەند وێنەیەکی جیاوازی بڵاوبووەوە

پێشكەشكارە بەناوبانگەكەی نێت تیڤی پاش ئەوەی قژی بۆ پێنج ڕەنگ گۆڕی ئەمجارە و لە چەند وێنەیەکدا بەشێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت.

شیلان ئۆكچان، پێشكەشكاری دیاری كەناڵی نێت تیڤی لە نوێترین پۆستیدا لە ئەكاونتی تایبەتی لە ئینستاگرام چەند وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوە شێوەی گۆڕاوە.

شیلان ئەمە یەکەمجار نیە بە جیاوازیەوە دەربکەوێت چونکە پێشتر و لە ماوەیەكی زۆر كورتدا بە پێنج ڕەنگی جیاواز ڕەنگی قژی گۆڕیبوو، ئەم ڕەنگانەش کە بەکاری هێنابوو لە قژی خانماندا لە كوردستان بە دەگمەن دەبینرێن.

شیلان، پێشکەشکاری کەناڵی نێت تیڤی و مۆدێلی جل و بەرگە و لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام چالاكە و بەردەوام وێنەكانی بە ستایلی جیاواز بڵاودەكاتەوە.



PM:02:39:23/06/2017