ئەشکان لەسەر وازهێنانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

خانمە بەشداربووی کورد ئایدڵ، ئەشکان عەبدولڕەحمان پاش ئەوەی بە نیگەرانیەوە بەرنامەکەی جێهێشت کاتژمێر ٢:٠٠ی ئەمشەو کە کاتێکی درەنگ بوو وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند.

ئەشکان لە پەیامێکیدا کە وێنەیەکی دەست سپی میدیا کەوتووە ڕایگەیاند سڵاو هاوڕێیان من لێرە وازهێنانی خۆم ڕادەگەیەنم وەک لەبەرنامەکەش وتم جاری دووەم لەبەرخاتری تانیا گگیان هاتمەوە سەر ستەیج نەک پەشیمان بوونەوەم، چونکە من و تانی پێکەوە مدەمان وت ناتوانم ڕێگر بم لەوەی کە هاوڕێکەم نەتوانێ گۆرانییەکە بڵێ".

هەرلەو پەیامەشیدا دەڵێت کە جاری یەکەمیش گۆرانییەکەمان بۆ نەوترا هەردووکمان چیرۆکێکی تری لەپشت بوو ئەگینا نە من بووم نە تانیا بوو هۆکارێکی تر هەبوو، لە کەموو کورتی ببورن چاوتان ماچ دەکەم شەوێکی شاد.

ئەشکان کە لەگەڵ تەنیا ئاسۆ نەیانتوانی گۆرانیەکەیان پێشکەش بکەن لە پەخشی ڕاستەوخۆدا ڕایگەیاند "من ویستم فێربم بەڵام ئەوەی ئەشمزانی بیرمچووەوە و بەرنامەکە جێدەهێڵم.

لە ماوەی ڕابردووشدا بێژەن کامکار هونەرمەندی دیاری کورد و ئەندامی لیژنەکە وازی لە بەرنامەکە هێنا بەهۆی بوونی هەندێک کێشەوە.



AM:02:11:24/06/2017