فەرهاد پیرباڵ هاوسەرگیری سێیەمی کردووەتەوە؟

دەنگۆی هاوسەرگیری سێیەمی نوسەر و ڕۆشنبیری دیاری کورد، فەرهاد پیرباڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاودەبێتەوە و ڕاستی هەواڵەکەش ئاشکرا دەکرێت.

ماڵپەڕی کورد میدیا بڵاویکردوەتەوە "بەهۆی بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی فەرهادپیرباڵ لە گەڵ خانمێک دا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، دەنگۆی ئەوە بڵاو بۆتەوە کە هاوسەرگیری سێیەمی ئەنجام داوە، بەڵام ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستیەوەو تەنها پڕوپاگەندەیە"

ماڵپەڕەکە نوسیویەتی "ئەو خانمەش کە لەگەڵیا دەرکەوتووە "لەیلا مەجید"، شانۆکاری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، وێنەکەش لە کاتی تۆمارکردنی فیلمێکی دیکۆمێنتاریە لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی فەرهاد پیرباڵ"



فەرهاد پیرباڵ، نووسەر و مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدینە. لە ساڵی 1961 لەشاری هەولێر لەدایكبووە و قۆناغی زانكۆی لەشاری سلێمانی تەواو كردووە. لە زانكۆی سۆربۆنی پاریس دكتۆرای لەبواری "مێژووی ئەدەبی كوردی" بەدەستهێناوە.



PM:06:28:25/06/2017