سۆران عومەر پیاوی ئەم کەسەیە

پاش ئەوەی مەلا کرێکار سۆران عومەری بە پیاوی لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی پاراستن و زانیاری – زانیاری تۆمەتبارکرد، چەند کەسێک لە کۆمێننتی فەیسبووکدا پرسیاریان لێکردووە و ئەویش ئاشکرایکردووە تەنها پیاوی یەک کەسە.

سۆران عومەر پاش ئەوەی لە ڤیدیۆییەکی درێژدا وەڵامی مەلا کرێکاری سەرۆکی ڕەوتی شاخی دایەوە، وەڵامی ئەو تۆمەتەی نەدایەوە کە ئایا ئەو پیاوی لاهور شێخ جەنگییە یاخود نا.

لە بەرامبەردا هاوڵاتیان پرسیاریان لەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵی ئیسلامی کردووە و سۆران عومەر لە وەڵامدا بە ڕیپلەی کردنی پرسیارەکە دەڵێت، من تەنها پیاوی یەک کەسم کە ئەویش ژنەکەمە.

سۆران عومەر سەعید (لەدایکبووی ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨، لە قەرەداغ) سیاسەتوان، ڕۆژنامەنووس و پەرلەمانتارێکی کوردە. ئەندام و سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستانە.

پێشتر ڕاوێژکاری ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بووە، و لە میدیاکانی ئەو حیزبە کاری کردووە. خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئامار و ڕاگەیاندن.



PM:06:50:25/06/2017