هونەرمەندێکی میللی شاری هەولێر هەواڵی کۆچی دوایی بڵاودەبێتەوە، زانیاری لەسەر هەواڵەکەش بڵاودەبێتەوە.
هه‌واڵی كۆچی دوایی خۆی ره‌تده‌كاته‌وه و ئاماژه به باشی ته‌ندروستی خۆی ده‌كات و ده‌شڵێت "به سه‌فه‌رێك له تارانم".
نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 28ی حوزەیران، له چه‌ند ماڵپه‌ر و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا، هه‌واڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی میللی هێمن سه‌عدی ناسراو به (حاجی جادر)،به‌شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كه‌مێك پێش ئێستا حاجی جادر له رێگه‌ی په‌یجی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت " ته‌ندروستیم زۆر باشه و ئێستا به گه‌شتێك له شاری تارانی ئێرانم".
هێمن سه‌عدی، ناسراو به (حاجی جادر)، خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره، به‌شداری چه‌ندین فیلم و درامای كردووه، به‌رهه‌مه‌كانی زیاتر له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی كورته فیلم به‌شێوه‌ی (سیدی) پێشكه‌ش ده‌كات.