بەوێنە...بەشداربوویەکی کورد ئایدڵ نەشتەرگەری بۆکرا

فەرزاد مەهدینیا، بەشداربووە هەورامیەکەی کورد ئایدڵ لەشاری سلێمانی نەشتەری بۆ ئەنجامدرا.


فەرزاد لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت "ئەمرۆ رێکەوتی 17/7/2017 لە نەخۆشخانەی تایبەتی westeye لە شاری سلێمانی نەشتەرگەریەکی بچووکی چاوم بۆ کراو سوپاس بۆخوا لە ئیستادا زۆرباشم".

فەرزاد سوپاسی ئەوانەش دەکات کە هەواڵیان پرسیوە و دەڵێت " زۆرسوپاسی هاوڕییانم دەکەم بێ جیاوازی بۆ هەوال پرسینم دووبارە سوپاس بۆ هەمولایەک چاوتان ماچ ئەکەم".

فەرزاد مەهدی، تەمەن 27 ساڵە و خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە و یەكێك بوو لەو بەشداربووانەی لە بەرنامەی كورد ئایدل توانی تا فیناڵی بەرنامە قۆناغەكان بە سەركەوتووی ببرێت و دوەمی پرۆگرامەكە بوو.



PM:10:34:17/07/2017