هونەرمەندێکی کورد هاوسەرگیری کرد

گۆرانیبێژی لاوی کورد شاباز زەمانی، ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا و زەماوەندی لەگەڵ کچە خۆشەویستەکەی کرد.

شاباز زەمانی کە خاوەن چەندین بەرهەمی هونەرییە و هەوادارێکی زۆری هەیە، وێنەی زماوەندەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد کە هاوسەرگیری کردووە.
له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌كانیشى هه‌واداره‌كانى پیرۆزباییان له‌و كوڕه‌ هونه‌رمه‌نده‌ و هاوسه‌ره‌كه‌ى كرد و هیواى خۆشبه‌ختى و ژیانێكى هاوبه‌شى سه‌ركه‌وتویان بۆ خواستن.

شاباز یەکێکە لە گۆرانیبێژە لاوەکان و مانگی ڕابردووش ئەلبوومێکی گۆرانی بڵاوکردەوە.



AM:10:52:20/07/2017