هەوڵی کوشتنی پەیامنێرێکی سپی دەدرێت

ئەمشەو لە شاری سلێمانی هەوڵی کوشتنی پەیامنیریکی سپی دەدرێت و تەقە لە مالەکەی دەکرێت

کاتژمێر ٩:١٠ خولەکی ئەمشەو ٢٠ی تەمووز، لە شاری سلێمانی تەقە لە ماڵی بەهمەن عەبدولڕحمان، .ڕۆژنامەنووس دەکرێت

گۆران عەبدولڕەحمان، برای بەهمەن لە لێدوانێکی تایبەتدا بە سپی ڕاگەیاند، کە لە یەن ئۆتۆمبێلێکەوە تەقە لە ماڵی بەهمەنی برام کراوە، بە م بەهمەنی برام لەو هەوڵی تیرۆرکردنە ڕزگاری بووە و لە ئێستادا خۆی .شاردووەتەوە

وتیشی کە ئۆتۆمبێلەکە بێ ژمارە بووە و وەک دراوسێکان بینیویانە ئۆتۆمبێلێکی سیدان بووە و ئۆتۆمبێلەکە .بەخێرایی ڕۆیشتووە

ڕوونیشیکردەوە کە ئەگەرچی دەزگا ئەمنییەکانیان ئاگادارکردووەتەوە، بە م ئەگەری دووبارە بوونەوەی ئەم ڕووداوانە هەیە و پێشتریش چەند جارێک لە ڕێگەی کۆمەڵێک ژمارەی نەناسراوەوە هەڕەشە لە بەهمەنی برام .کراوە

بۆ زانینی زانیاری زیاتر سپی پەیوەندی کرد بە بنکەی پۆلیسی ئازادییەوە بە م بە بیانوی درەنگی کاتەکەی و .نەبوونی وتەبێژ لە شەودا ئامادەنەبوون هیچ لێدوانێک بدەن

بەهمەن ماوەی چەند ساڵێک وەک ڕۆژنامەنووس کاریکردووە و ماوەی زیاتر لە چوار ساڵیش لە میدیاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی ئێراندا وهک خۆبەخش کاریکردووە، نزیکەی ساڵێکیش وەک پەیامنێری سلێمانی .دامەزراوەی میدیایی سپی ڕووماڵی هەواڵەکانی ئەو پارێزگایەی کردوو



PM:11:31:20/07/2017