توبا عاشقی بازرگانێک دەبێت

چەند هەفتەیەك لەمەوبەر خانمە هونەرمەندی تورك " توبا بویوكستن" بڕیاری جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی بڵاوكردەوە و هەر پاش ئەوەش هەواڵی هەبونی پەیوەندی ئەم خانمە لەگەڵ خاوەن كارێكی تورك بەناوی " ئۆمۆت ئەفرجان " بڵاوبۆتەوە .

گۆڤاری "حوریەت"ی تورکی بڵاویکردۆتەوە توبا و ئۆمۆت بەیەكەوە بینراون و ڕۆژنامەنوسێکی ڕۆژنامەکە وێنەی گرتوون بەڵام پاسەوانە تایبەتەكەی بازرگانەکە بە زەبری چەك وێنەكەیان پێ سڕیوەتەوە و ئەم ڕۆژنامەنوسەش سكاڵای یاسای لەسەر تۆماركردوون و بەهۆیەوە پیاوە خاوەن كارەكە و پاسەوانەكانی دەستگیر كراون بە تۆمەتی هەڕەشەكردن بەزەبری چەك .

هەروەها ماڵپەڕی cnn تورك بڵاویکردۆتەوە توبا داوای كردوە ئەم پیاوە لە زیندان ببینێت، بەڵام ئەو ڕەتی كردۆتەوە كە لەو حاڵەدا توبا بیبینێت .

توبا ماوەی 6 ساڵ لە پەیوەندی هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند " ئونور سایلاك " بوو لە دوای جیابوونەوەشی تا ئێستا چەند جارێك پڕوپاگەندەی ئەوەی خراوەتە پاڵ كە پەیوەندی لەگەڵ چەند كەس هەبووە و ناپاكی لە هاوسەرەكەی كردوە، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی وەڵامی ئەم پروپاگەندانەی نەداوەتەوە .



PM:02:05:21/07/2017