پێشکەشکارێکی بەناوبانگی کورد سوتا

زیاد كەریم پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ڕێگا لە ڕووداوێکی "نەخوازراودا" بەشێک لە دەمووچاوی سوتا و بەو هۆیەوە بۆ هەفتەیەک لە شاشەکان دووردەکەوێتەوە

زیاد کەریم کە پێشکەشکاری بەرنامەی گەلەرییە لە کەنالی ئاسمانی ڕێگا، لە پێگەی تایبەتی خۆی کۆمەڵێک ڕەسمی سوتانەکەی بڵاو کردووەتەوە و نوسیویەتی "لەروداوێکی نەخوازراودا دەمو چاوم سوتا، داوای لێبوردن لە بینەرانی پڕۆگرامی گەلەری دەکەم کە ئەم هەفتەیە ناتوانم پڕۆگرام پێشکەش بکەم "

هەروها دەڵێێت "داوای لێبوردن لەهاوڕێکانیشم کەناتوانم چاوم پێیان بکەوێ چونکە نابێ تیشکی خۆرم بەربکەوێ. ئەوەی ئازاری سوتانی دیبێ دەزانێ حاڵم چۆنە وەسەلام.. "

زیاد دەرچووی كۆلێژی هونەرە جوانەكانە لە بەشی شانۆ و ماوەی چەندین ساڵە وەك ڕاگەیاندنكارێك لە كەناڵی ڕێگا كاردەكات و بەرنامەکەشی یەکێکە لە پڕۆگرامە پڕبینەرەکانی ئەو کەناڵە.



AM:10:14:23/07/2017