شاڵاو قەرەداغی، پێشكەشكاری دیاری ڕادیۆی XFM هاوسەرگیری كرد و وێنەی خۆی و هاوسەرەكەشی بڵاوكردەوە
شاڵاو قەرەداغی، لە ئەكاونتی تایبەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی خۆی و هاوسەرەكەی بڵاوكردۆتەوە كە چەند ڕۆژێك لەمەوپێش هاوسەرگیری كردووە.
شاڵاو پێشتر لەمیانی بەرنامەی ئێكس مۆڕنینگ ئاشكرایكرد كە خۆشەویستی هەیە و پیرۆزبایی ڕۆژی لەدایك بوونی لە خۆشەویستەكەی كرد و ڕایگەیاند لە ئایندەدا هاوسەرگیری دەكەن.
شاڵاو یەكێكە لە دامەزرێنەرانی ڕادیۆی XFM و ماوەیەكی زۆر لە وڵاتی ئەمریكا ژیاوە و بە بەردەوامی تەمەنی خۆی دەشارێتەوە