غەزەل مستەفا خانمە شۆخ و شەنگی بەشداربووی کورد ئایدڵ بە پەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە.
ئەو خانمە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە لە نەخۆشخانە کەوتووە، هەوادارانیشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هیوای چاکبوونەوەی بۆ دەخوازن.
غەزەل مستهفا لە سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشداری بەرنامەی کورد ئایدڵی کرد، توانی بە سەرکەوتوانە تا فیناڵی پرۆگرامەکە بڕوات ، بەڵام نەیتوانی نازناوەکە بباتەوە بەهۆی کەمی دەنگ، کێبەرکاری کۆبانێ خانمە ژیندای نازناوهکهی بهدهست هێنا .
ئا: کامهران مقداد