بە وێنە .. پێشکه‌شکاره‌ شۆخه‌که‌ی گه‌لی کوردستان بەشداری به‌رنامه‌یه‌کی نوێ ده‌کات

ده‌شه‌ که‌ریم پێشکه‌شکاره‌ شۆخه‌که‌ی که‌ناڵی گه‌لی کوردستان چه‌ند وێنه‌یه‌کی خۆی له‌ ئینستاگرام بڵاوده‌کاته‌وه‌ له‌ وێنه‌کان دیاره‌  بەشداری به‌رنامه‌ی '' چێژبڕکێ '' کردووه‌  له‌ که‌ناڵی کوردماکس شۆ .

ده‌شه‌ ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردووه‌ له‌ داهاتودا پرۆژه‌ی ده‌بێت بۆ هاریکاری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ، ده‌شڵێت '' په‌یامی من له‌ کارکردن ئه‌وه‌یه‌ هاوکاری مندالانی بێلانه‌ ژنان بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌ ئازارو مه‌ینه‌تیه‌کان بهێنم".

ناوبراو له‌دایکبووی شاری سلێمانییه‌ به‌ کالیۆرۆسی هه‌یه‌ له‌ زمانی کوردی ، به‌شداری چه‌ند فستیڤالی کردووه‌.

 له‌ ساڵی ٢٠٠٧ کاری میدیا ده‌کات و ئێستا پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆیه‌ له‌ که‌ناڵی گه‌لی کوردستان .

ئا: کامه‌ران مقداد



PM:07:15:26/07/2017