بەوێنە .. بێژەرە ناسراوەکەی NRT لەگەڵ هاوسەرەکەی دەردەکەوێت

یەکێک لە ناسراوترین بێژەرەکانی کەناڵی NRTو کوردستان، شوان عادل لە وێنەیەکی تایبەت لەگەڵ هاوسەرەکەی دەردەکەوێت.

شوان عادل کە بێژەری زمانی کوردو عەرەبی کەناڵی NRT یە لەدوا دەرکەوتنی خێزانی دوو وێنەی خۆی لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان بلآودەکاتەوە، وێنەیەکیان لەگەڵ هاوسەرەکەی و وێنەیەکی تریان لەگەڵ مناڵ و هاوسەرەکەیدایە، ئەم وێنانەش بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی لە تۆڕەکۆمەلآیەتییەکان.

پێشتر شوان عادل لەسەر هاوسەرکەی وتوویەتی " خۆشبەختم بەوەی ئەو کەسەی کە یەکەمجار خۆشم ویست هاوسەرگیریم لەگەڵ کرد".
ئەو باس لە پەیوەندی خۆشەویستی دەکات و دەڵێت "خۆشبەختم ئەو کەسەی کە خۆشم ویست ئێستا هاوسەرمە و سێ ساڵ خۆشم ویست و ئەوەش ڕێگەیەک بوو بۆ هاوسەرگیریکردنمان، سوپاسی هونەری شانۆ دەکەم کە بەمنی ناساند، لە یەکەم ساتەوە خۆشم ویست، ئێستا منداڵێکمان هەیە کە ناوی هەورێیە و تەمەنی دوو ساڵ و دوو مانگە و لە یەکەم ساتی لە دایکبوونیدا پێم وت: هیوادارم ئەوەی ئێمەی نەوەی جەنگ بینیمان تۆ نەیبینیت".

شوان باس لە منداڵی خۆی دەکات کە زۆر هار بووە و دەڵێت "بە ماڵی ئێمەیان دەوت ماڵی مناڵە هارەکە، بەڵام لە ژیانمدا هەرچی چەرمەسەری و ئاوارەییە بییومە".

ئەو بێژەرە ئەگەرچى لە زانکۆ ڕاگەیاندنى تەواوکردووە، بەڵام میوزیکی خوێندووە ئەو وەک خۆی باسی دەکات حەوت گۆرانی هەیە، هەرچەندە لەبەر کارەکەی کە پێشکەشکارییە ناتوانێت بڵاوی بکاتەوە، بەڵام باس لەوە دەکات کە ڕەنگە بەم نزیکانە دانەیەکیان بڵاوبکاتەوە کە لەسەر کاریگەری جەنگە لەسەر مرۆڤ، ئەو گۆرانییەی لەم چاوپێکەوتنەشدا دەیڵێت شیعر و ئاوازی خۆیەتی.



AM:10:06:27/07/2017