کوڕەکەی حەمە دەمبڵ هاوسەرگیری کرد.. فەیسبووکی تەنیوە

هەواڵی هاوسەرگیری کوڕەکەی هونەرمەندی ناسراو عیرفان وەستا محەمەد بە شێوەیەکی بەربڵاو بڵاوکرایەوە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە.

لە بەشێک لەپەیجەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، کە کوڕەکەی ئەکتەر و شانۆکاری کورد عیرفانی وەستا محەمەد، ناسراو بە (حەمە دەمبڵ) شەوی ڕابردوو کوڕەکەی هاوسەرگیری کرد، زۆرێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەتی فەیسبووک وێنەی هاوسەرگیرییەکەی کوڕەکەی حەمە دەمبڵی بڵاوکردەوە.


عیرفان وەستا محەمەد جگە لەوەی لەچەندین فیلم و دراما و شانۆدا بەشداری کردووە وەک ئەکتەر، لە ڕابردوودا وەک گۆرانیبێژیش کاری کردووە.

عیرفان وەستا محەمەد خاوەنی کوڕ و کچێکە و پێشتریش کچەکەی لەگەڵ خۆی ڕۆڵی بینیوە و ساڵی ڕابردووش بووەتە باپیرە.



PM:04:32:27/07/2017